عێراق پلەی یەكەمی گرووپەكەی بەهێزتركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق پلەی یەكەمی گرووپەكەی بەهێزتركرد

 

هەڵبژاردەی عێراق دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا لە یارییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ی چین كاتێك لەگەڵ بەحرێن بەرامبەر بوو.

یارییەكە لەسەر یاریگای عەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، ئەم یارییە لەمیانەی جەولەی شەشەمی كۆمەڵەی سێیەم بوو، یارییەكە لە ئاستێكی مام ناوەندی بەڕێوەچوو یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە چەند دەرفەتێكی ئاسانی گۆڵكردنیان لەدەستدا، بەهۆی پەلەكردن و ترس هیچ كام لە تیپەكان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش عێراق لە پێنج یاری بووە خاوەنی 11 خاڵ پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی گرتوەو بەحرێن لە پێنج یاری نۆ خاڵی هەیەو پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوە، هەر لەو كۆمەڵەیە هۆنك كۆنگ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە كەمبۆدیای بردەوە، یاری داهاتووی عێراق بەرامبەر بە هۆنك كۆنگ دەبێت .

هه‌واڵی گرنگ