عێراق و یەمەن یەكسانبوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق و یەمەن یەكسانبوون

 

یاری نێوان عێراق و یەمەن لە جەولەی سێیەمی كۆمەڵەی یەكەمی جامی كەنداوی عەرەبی لەسەر یاریگای عەبدوڵا بن خەلیفە بەبێ گۆڵ بەرامبەربوون كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنی یارییەكە بە حەفت خولەك یاریزانی عێراقی مستەفا محمد لەلایەن ناوبژیوان بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا پاش ئەوەی ناوبژیوان تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی بەكار هێنا.

یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە چەند جارێك هەوڵیاندا بگەن بە گۆڵی یەكتری گۆڵ تۆمار بكەن ، یەمەن هەوڵەكانی شەرمنانە بوو لەم گێمە سەرەرای ئەوەی بە یاریزانێك زیاتریش یاری دەكرد گێمی یەكەمیش بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم یەمەن هەوڵی زیاتریدا بۆ تۆمار كردنی گۆڵی بردنەوە، ناوبژیوانی یاری ئەحمەد عللی گۆڵێكی هەڵبژاردەی یەمەنی لەخولەكی 59 ڕەت كردەوە كە عەبدول واسع مەتری تۆماری كرد پاش ئەوەی تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی بەكارهێنا دەركەوت بەر لەوەی گۆڵەكە تۆمار بكات لە ئیبراهیم بایشی یاریزانی عێراق دراوە فاول هەیە بەر لەوەی گۆڵ تۆمار بكرێت .

 

هه‌واڵی گرنگ