دوای دوو دۆڕانی لەسەریەك لە خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ بەئەنجامێكی گەورە بە (6-1) گۆڵ لە ڤێردەربریمەنی بردەوەو گەڕایەوە بردنەوەكان.
سەرەتا یانەی ڤێردەربریمەن گۆڵەكەی خۆی لەلایەن میلۆت راشیكا لەخولەكی 24 تۆمار كرد، پاشان بایرن میونخ لە رێگە فلیپ كۆتینیۆ لەخولەكی 45 گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە، لەدوای ئەویش لەخولەكی چوارەمی كاتی بەفیرۆچوو رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی دووەمی بۆ بایرن میونخ تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لە گێمی دووەم بایرن میونخ ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوو لەخولەكی 63 فلیپ كۆتینیۆ گۆڵی سێیەمی بۆ بایرن میونخ تۆمار كرد كە گۆڵی دووەمی خۆی بوو لە یارییەكە، لەخولەكی 72 رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی تۆمار كرد، دوای سێ خولەكی تر تۆماس مۆلەر گۆڵی پێنجەمی تۆمار كرد، گۆڵی شەشەمیش لەلایەن كۆتینیۆ لەخولەكی 78 تۆمار كراو بووە خاوەنی هاتریك، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات بایرن میونخ بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی 27 خاڵ پلەی چوارەمی گرتوە.