ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ئەرسناڵ 0 – 3 مانچستەر سیتی) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ئەرسناڵ 0 – 3 مانچستەر سیتی) ببینە

 

لەیاری لوتكەی جەولەی 17می خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی لەیاری لوتكە لەسەر یاریگای ئیمارات بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەرسناڵی بردەوە.

هەر لەگەڵ دەست پێكردنی یارییەكە كیڤن دی بروین لەخولەكی دوو گۆڵی یەكەمی بۆ مانچستەرسیتی تۆمار كرد ، تیپەكەی گواردیۆلا لە هێرشبردن بەردەوام بوو لەخولەكی 15 رەحیم سترلینگ گۆڵی دووەمی تیپەكەی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە پێنج خولەك كیڤن دی بروین گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم هەردوو یانە هەوڵیاندا گۆڵی زیاتر تۆمار بكەن بەڵام هەوڵەكانیان بێ سوود بوو ئەنجامی یارییەكە تا كۆتایی بەم شێوەیە بەردەوام بوو، بەم ئەنجامەش مانچستەرسیتی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی بووە خاوەنی 35 خاڵ بردنەوەی 11می لەم وەرزە بەدەست هێنا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ