18 یانەی عێراقی داوای كۆنگرەی گشتی دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

18 یانەی عێراقی داوای كۆنگرەی گشتی دەكەن

 

18 یانەی بەشدار لەخولی نایابی عێراقی داوای ئەنجامدانی كۆنگرەی گشتی دەكەن بۆ ئەوەی سنورێك بۆ ئەو پێشێلكارییە دابنێن لە درێژ كردنەوەی ڕاگرتنی خولی نایابی یانەكانی عێراق.

سەرچاوەیەك ڕایگەیاند یانەكان لە دۆخێكی خراپ تێپەڕ دەبن بەهۆی وەستاندنی ارییەكانی خول نایاب بەبێ ئەوەی وادەیەك دەست نیشان بكرێت بۆ دەست پێكردنەوەی ارییەكان ، یانەكان توشی نیگەرانی هاتوون بەرامبەر بەو شوێنانەی سپۆنسەرییان دەكەن یانیش ئەو شوێنانەی پاڵپشتیان دەكەن چونكە پابەندن بە پێدانی گرێبەستی یاریزانەكان.

ئەم سەرچاوەیە گوتیشی:" یانەكان پارەیەكی زۆریان خەرد كردووەو خولەكەش وەستاوە ئەمەش وای كردووە لە رووی داراییەوە پارەیەكی زۆر زەرەر بكەن.

یانەكان داوای ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی هاوبەش دەكەن بۆ ئەوەی كۆتایی بە نیگەرانیەكان بهێنن و چارەسەرێك بۆ خولەكە بدۆزنەوە.

سەرجەم یانەكانی خولی نایاب جگە لە شوڕتە و كارەبا ئەم داوایەیان پێشكەش كردووە ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەم دوو یانەیە ئەندامانی كارگێریان لە یەكێتی تۆپی پێ ئەندامن.

هه‌واڵی گرنگ