ئەندامێكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی رایدەگەینێت دەستپێكردنەوەی خولی نایابی عێراق پەیوەستە بەكاتەوە.
فالح موسا ، ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند : " دەستپێكردنەوەی خولی عێراق كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دواخراوە پێویستی بە رەزامەندی سەرجەم ئەندامانی یەكێتییەكە هەیە".
وتیشی: " كەی كاتی هات ئەوكات خولی عێراقی دەستپێدەكاتەوە ، بەمزوانەش بریاری كۆتایی لەمبارەیەوە دەدەین".