رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لەدوای یەكسانبوونی یانەی ریال مەدرید لەیارییەكانی گەڕی (18)ـی خولی ئیسپانی وێنەی تۆپێكی داناوە كە بەرستون كەوتووە و تیپەكەش بەبێ بەخت دەزانێت.
رۆژنامەی ماركا رایگەیاندووە : " ریال مەدرید بێ گۆڵە و بێ بەختە" ، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەو هەوڵانەی تیپەكەی لەهەردوو یاری بەرامبەر بەشلۆنە و بلباو كە نەیتوانی هیچ گۆڵێك تۆماربكات لەكاتێكدا چەندین هێرشی راستەقینەی كردووە".
وەك لە وێنەكەی رۆژنامەكە دەردەكەوێت ، تۆپەكە بەر ستون دەكەوێت و ستون (3) جار رێگردەبێت یاریزانانی مێرنگی گۆڵ تۆماربكەن".