یانەی شورتەی عێراقی توشی گەورەترین دۆران بوو لەیاری چوونی قۆناغی هەشتەمی یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی كاتێك بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر بە شەبابی سعودی دۆرا.
دانیلۆ مۆرینۆ لەخولەكی شەش گۆڵی یەكەمی بۆ شەباب تۆمار كرد، هەمان یاریزان دوای دوو خولەكی تر گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، لەخولەكی 19 سباستیاو بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد ، دوای دوو خولەكی تر كریستیان جوانكا گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بەیەك خولەك دانیلۆ مۆرینۆ گۆڵی پێنجەمی تۆمار كردوو بووە خاوەنی هاتریك لە یارییەكە، لەخولەكی 72 سباستیاو گۆڵی دووەمی خۆی و شەشەمی تیپەكەی تۆمار كرد.
بریاریشە یاری گەرانەوە لە 20 مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت و ئەو یاریگایە دیاری نەكراوە كە یارییەكەی تیادا ئەنجام دەدرێت.