یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەكەی شەهد روونكردنەوە دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەكەی شەهد روونكردنەوە دەدات

 

یەكێتی تۆپی پێی عێراق راستییەكان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق ئاشكرا دەكات.

رۆژنامەكانی بەغدا بڵاویان كردەوە ، پێش گەشتكردنی عێراق بۆ وڵاتی تایلەند و بەشداریكردنی هەڵبژاردەكە لە پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئاسیای خوار تەمەن (23) سالان ، عەبدولغەنی شەهد دەستی لەكاركێشاوەتەوە".

لەمبارەیەوە ، یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند : " هەڵبژاردەكەمان گەشتی تایلەندی كردووە و عەبدولغەنی شەهد لەگەڵ تیپەكە گەشتی كردووە و هیچ گرفتێكی نییە و بەهیواین هەڵبژاردەكە لە پاڵەوانیەتییەكە دەستكەوتی هەبێت".

هه‌واڵی گرنگ