لەیارییەكانی گەڕی (21)ـی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا ، یانەی ئەرسناڵ بەئەنجامی (2 – 0) لەیانەی مانچستەر یونایتدی بردەوە سێ خاڵی بەدەستهێنا.
نیكولاس پیپی لەخولەكی (8) گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ئەرسناڵ تۆماركرد و دەرگای گۆڵەكانی یارییەكەی كردەوە ، دواتر لەخولەكی (42) سوكراتیس پاپاستۆپۆلۆس گۆڵی دووەم و متمانەیی بۆ یانەی گانارز تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش یانەی ئەرسناڵ كۆی خاڵەكانی بۆ (27) خاڵ بەرزكردەوە و دوای (5) یاری یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد.
هەرچی یانەی مانچستەر یونایتدە دوای دوو سەركەوتنی لەسەر یەكتر دووچاری دۆراندن هات و ئێستا بە كۆكردنەوەی (31) خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتووە.