لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یاری دێربی لیڤەرپولی لە ئیڤەرتۆن بردەوە و گەیشتە قۆناغی 32ی جامەكە.
لە درێژەی یارییەكانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا ،یانەی لیڤەرپوڵ لە یاری دێربی مێرسیساید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی كرد.
گێمی یەكەم بە بەرامبەر بوون كۆتایی هیچ لایەك نەیتوانی تۆڕی گۆڵی ئەویتر بهەژێنێت لە گێمی دووەم لیڤەرپوڵ بەگۆڵێكی كورتێس جۆنێس كە لە خولەكی 71 تۆماری كرد بردنەوەی بەسەر ئیڤەرتۆن بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامە،لیڤەرپوڵ سەركەوتنی بۆ قۆناغی 32 جامەكە بەدەستهێنا و ئیڤەرتۆنیش ماڵئاوایی كرد.