ئەگەر عەدنان دەرجال ئەمە بكات , هەموو ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەستلەكاردەكێشنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر عەدنان دەرجال ئەمە بكات , هەموو ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەستلەكاردەكێشنەوە

 

ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پەیامێكیان بۆ عدنان درجال ناردووە كە ئەوان ئامادەن بە كۆمەڵ دەست لە كاربكێشنەوە لە بەرامبەر كشانەوەی سكالایەكەی عدنان درجال لە دادگا ، بە سەرۆك و جێگرەكەشی.

ئێستا تۆپەكە لە یاریگای درجالە چونكە یەك لە مەرجە سەرەكیەكانی ئەو ئەوە بوو، كە تەواوی ئەندامانی یەكێتیەكە دەست لە كاربكێشنەوە، دەستەیەكی نوێی كاتی كارەكان بەرێوەببات.

بریاریشە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی نهێنی ئەنجام بدەن بۆ دۆزینەوەی رێگایەك بۆ دەرچوون لەم بارودۆخەی یەكێتیەكە تێی كەوتووە.

پێشتر عدنان درجال لە دادگای رەسافە سكالای لەسەر یەكێتی تۆپی پێی عێراق تۆماركردبوون لە چەند رۆژی رابردووش دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و جێگرەكەی دەركردبوو.

هه‌واڵی گرنگ