یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی لەبارەی دەستپێكردنەوەی خولی نایابی عێراق بریارێكی نوێ دەردەكات.
یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی بریاریدا خولی نایابی عێراق رۆژی (١٠-٢-٢٠٢٠) ئەنجام دەدرێت.
یەكێتییەكە رایگەیاند : " خولەكە تەواوكەر دەبێت و بەشێوازی خول بەیەك قۆناخ و بەشداری (٢٠) یانە.
بەهۆی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەكانی ئەم دوایەی ناوەراست و باشووری عێراق ، یارییەكانی خولی نایابی عێراق وەستێنران.