دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە (3) مانگ ، یەكێتی تۆپی پێی عێراق كاتی دەستپێكردنەوەی خولی نایابی عێراقی ئاشكراكرد.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند : " یەكێتییەكەمان بریاریداوە لە (17)ـی مانگی داهاتوو یارییەكانی خولی عێراق دەست پێ بكاتەوە".
خولی عێراق بەهۆی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەكانی شارەكانی ناوەراست و باشووری عێراق راوەستا ، ئێستا بریاردراوە مانگی داهاتوو دەست بە خولەكە بكرێتەوە.