كەمێك پێش ئێست لە شاری بەغدا كۆتایی بەكۆبوونەوەی ھونەری لێژنەی پێشێركێیەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ھات لەگەڵ یانەكان و بریاردرا خولی عێراق مانگی داهاتوو دەست پێ بكاتەوە.
رێبین رەمزی ، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر رایگەیاند : " خولی نایابی عێراق لە رۆژی (٢٠-٢-٢٠٢٠) دەست پێ دەكات ، ئەم وەرزە ھیچ یانەیەك دانابەزێت".
ئەمەشەو ھەریەیەكە لە یانەكانی (زاخۆ، كەرخ، دیوانیە، قاسم، سەماوە) لە خولەكە بەفەرمی كشانەوە ، ١٥ یانە بەشداری لە خولەكە دەكەن بەسەر سێ كۆمەڵە دابەش دەكرێن لە ھەر كۆمەڵەیەك لە پێنچ یانە پێك دێت و (٢) یانە بۆ قۆناخی كۆتایی سەردەكەوێت.
یارییەكانی ھەر سێ كۆمەڵە بەشێوازی چوون و ھاتن لە یاریگاكانی ھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەرێت.