ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 5 – 0 شالكە) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 5 – 0 شالكە) ببینە

 

بایرن میونخ گۆڵبارانی یانەی شاڵكەی كرد لە یارییەكانی جەولەی 19می خولی یانەكانی ئەڵمانیا بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لێی بردەوەو بردنەوەی پێنجەمی لەسەریەكی تۆمار كردوو لە وەرگرتنەوەی پێشەنگ نزیك كەوتەوە.

لەخولەكی شەش رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد ئەمەش گۆڵی ژمارە 21 بوو لەم وەرزە تۆماری كردوو بەتەنها پێشەنگی گۆڵكارانی گرتوە، گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە دوو خولەك تۆماس مۆلەر گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، دوای سێ خولەكی تر لیۆن گۆریتسكا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، ئینجا لەخولەكی 58 تیاگۆ ئەلكانتارا تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی چوارەم، دواین گۆڵیش بەر لەكۆتایی یارییەكە بە یەك خولەك لەلایەن سێرج جەنابری تۆمار كرا ، بەم بردنەوەیەش بایرن میونخ بە 39 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی مایەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ