ڤیدیۆ... گۆڵەكانی یاری (ترانمێر رۆڤەرز 0 – 6 مان یونایتد) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ... گۆڵەكانی یاری (ترانمێر رۆڤەرز 0 – 6 مان یونایتد) ببینە

 

مانچستەریۆنایتد لە قۆناغی چوارەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی ترانمێر رۆڤەرزی بردەوە.

لە گێمی یەكەم یانەی مانچستەریۆنایتد بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر پێشكەوت، لەخولەكی 10 هاری ماگوایەر گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد ، پاشان دیۆگۆ دالۆت گۆڵی دووەمی لەخولەكی 13 تۆمار كرد.

دوای سێ خولەكی تر جیسی لینگارد گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە چوار خولەك فیل جۆنز تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی چوارەم، گۆڵی پێنجەمیش لە كۆتا خولەكی گێمی یەكەم لەلایەن ئەنتۆنی مارسیال تۆمار كرا.

لە خولەكی 56 ماسۆن گرینوود گۆڵی شەشەمی بۆ تیپەكەی تۆمار كردوو بە ئاسانی ئەم قۆناغەیان تێپەڕاند.

 

هه‌واڵی گرنگ