ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا دوای 28ساڵ له‌حكومرانی كه‌به‌دوای قوربانیه‌كانی گه‌لی كوردا هات دوای ئه‌نفال و كیماباران و كۆڕه‌و هه‌رنه‌یان توانی ڕێكه‌وتنێكی نیشتمانی بكه‌ن كه تیایدا هاونیشتمانی به‌ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بژی و شه‌هیده‌كانیش له‌ناوگۆردا ڕۆحیان ئاسوده‌بێت زۆر به‌داخه‌وه له‌م هه‌ل و مه‌رجه ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه‌دا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌ولیه‌تێكی جدی بۆكاره‌كانیان دابنێن له‌سه‌رجه‌م پرسه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی و نێوخۆییه‌كاندا له‌پێناو ساڕێژكردنی زامه‌كانی كۆن و هێنانه‌دی خه‌ونه‌كان و هیواكانی گه‌ل بۆئاینده به‌ڵام ناكۆكی ناوماڵی كورد له‌ناو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وه‌ك پشكۆ گه‌شه و له‌گه‌ش بوونه‌وه‌ی زیاتردایه نازانین كه‌ی ده‌وه‌ستن له‌م ململانێ سواو بێ به‌رهه‌مه‌حیزبیانه‌ی نێو خۆی خۆیان..
ئاخر ئێستا ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه و خه‌ریكه هه‌رێمی سوونه له‌عێراقدا دیاری ده‌كرێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پلان بۆناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی كوردستان دابنرێت چۆن بخرێنه‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام خه‌ریكی ململانێی حیزبی خۆیانن بۆدابینكردنی ته‌نده‌ر بۆكۆمپانیا حیزبیه‌كانیان خه‌ریكی بێ ئه‌رزشكردنی ده‌زگانیشتمانیه‌كانن نازانین كه‌ی له‌م كارانه ده‌وه‌ستن و دێن به‌ده‌م پرۆژه ستراتیژییه نیشتیمانیه‌كانه‌وه.
ئاخر دوای 28ساڵ له‌سیسته‌می حوكمرانی تازه‌به‌تازه له‌سه‌ر ڕێكنه‌كه‌وتنیان بۆكۆمپانیا حیزبیه‌كانیان سزای هاونیشتمانیان ده‌ده‌ن دوای 28ساڵ كواگه‌شه‌ی كه‌رتی كاره‌بایان كوا دابه‌شكردنی نه‌وتی هاونیشتمانیان كوا گه‌شه‌ی ته‌ندروستی له‌م ووڵاته‌دا كوا به‌ره‌و پێشچوونی كه‌رتی په‌روه‌ده كوا گه‌شه‌كردنی كه‌رتی كشتوكاڵ كوا دروستكردنی هه‌لی كار بۆلاوان كوا یه‌كخستنی هیزی پێشمه‌رگه كوا پرۆژه‌ی هاوبه‌شی نیشتمانی كوا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌كان كه‌هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه هاونیشتمانی هه‌میشه له‌دڵه‌راوكێدا بژی و باجی شكستی حكومرانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا بدات ئیتر به‌سه بوه‌ستن له‌جۆرێك له‌حكومرانی له‌جۆرێك له‌سه‌پاندنی ژیان كه‌شایسته‌ی ئه‌م گه‌له سته‌م لێكراوه نیه ئیتر به‌سه بوه‌ستن.
تاكه‌ی ناكۆكی ناوماڵی كورد تاكه‌ی ڕێكنه‌كه‌وتنی نیشتمانی تاكه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ووڵات تاكه‌ی له‌بیركردنی ئامانجه‌گه‌وره‌كان و خۆسه‌رقاڵكردنی خۆتان و گه‌لێش به‌ده‌یان ئامانج و كه‌یسی بچوكه‌وه، ده‌بوایه دوای روخانی رژێم ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌دا وه‌ك باران بوایه بۆزه‌وی وه‌خۆر بوایه بۆوه‌ده‌رنانی تاریكی به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و هیواو ئومێدانه كه‌گه‌ل هه‌یبوو بونه سه‌راب و بونه كه‌فی سه‌ر ده‌ریا ئیتر به‌سه بوه‌ستن