یاریەكەی دوێنێی هەولێر بەیەكسان بون بەكۆتاهات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یاریەكەی دوێنێی هەولێر بەیەكسان بون بەكۆتاهات

گەڕی یەكەمی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا لەهەولێر بەیەكسان بون بەكۆتاهات

 

دوێنێ ئێوارە لەدەستپێكی یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا و لەگروپی یەكەم لەهەولێری پایتەخت و لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی فڕەنسۆ هەریری هەردو یانەی شورتە و ئیستیقلال ڕوبەڕوی یەك بونەوە.

یاریەكە لەكەش و هەوایەكی سارددا لەژێر ئاسمانی هەولێر ئەنجام درا سەرەڕای ساردی كەش و هەوای یاریگا بەڵام بەهەزاران هاندەری هەردو لا ئامادەی بون.

یاریەكە بەیەكسان بوون بەكۆتاهات بەگۆڵێك بۆهەردوو لا.گۆلی یەكەم بەهەڵە لەلایەن یاریزانێكی شورتەوە لەتۆڕی گۆڵی خۆیان تۆمار كراو گێمی یەكەم بەم گۆڵە بەكۆتا هات.

لەگێمی دوەمداو لەخولەكی 48 یاریزان عەلی فایز لەڕێی لێدانی سزاوە گۆڵی یەكسانی شورتەی تۆماركردەوە و سەرئەنجام هەردولا بەگۆڵێك و بەخاڵێك یاریگایان جێهێشت. 

هه‌واڵی گرنگ