لازیۆ یۆڤانتوسی هێنایەوە پلەی یەكەم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لازیۆ یۆڤانتوسی هێنایەوە پلەی یەكەم

لوتكەی یاریەكانی سێریای ئەی بەسەركەوتنی تیپەكەی ئینزاكی بەكۆتا هات.

 

لەیاریەكانی هەفتەی 24ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بۆتۆپی پێ و لەیاری لوتكەی ئەم هەفتەیە یانەی لازیۆ لەنێو یاریگاو هاندەرانی خۆی لەپێشەنگی خولەكەی بردەوە.

لەیاریەكەدا هەردوولا تاڕادەیەك بەترسەوە یاریان دەكرد و گێمی یەكەم كەمترین هێرشی تێدا بەدی دەكرا.

هیچی نەمابو گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ بەكۆتا بێ و لەخولەكی 44ی یاریەكە یاریزانی تازەی یانەی ئینتەر میلان ئاشلی یۆنگ توانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆماربكات و گێمی یەكەم بەم ئەنجامە بەكۆتا هات.

لەگێمی دوەمدا كوڕانی خاوەن یاریگا توانیان قەرەبوی گێمی یەكەم بكەنەوەو هەر زوو لەخولەكی 5ی گێمی دوەم گۆڵكارەكەی لازیۆ واتە ئیمۆبیلی لەڕێی لێدانی سزاوە گۆڵی یەكسانی تۆمار كرد.

هێرشەكانی لازیۆ بەردەوامیان هەبو سەرەنجام لەخولەكی 69 یاریزان ساڤیچ توانی گۆڵی دوەمی لازیۆ تۆماربكات و یاریەكە بەو ئەنجامەبەكۆتا هات و ئینتەرمیلان دووچاری دوەم شكست بوو لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا.

بەم ئەنجامەش یانەی یۆڤانتوس هاتەوە پلەی یەكەم بە57خاڵ و لازیۆ بە56خاڵ بۆپلەی دوەم سەركەوت و ئینتەر بە54خاڵ بۆپلەی سێیەم دابەزی.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ