كۆڕهوو ره‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و مافی ئازادی گه‌ل و تاكه‌كه‌سی بوو ، كۆڕه‌و ووتنی نه‌خێر بوو بۆژیان له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمێكی دیكتاتۆردا ، هه‌روه‌ها وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره‌یی مێژوویی بوو بۆكوردستانی باشوور چونكه به‌هۆی كۆڕهوهوە گه‌لان و ووڵاتانی دنیا ئاشنابوون بهمهزڵومیهتی ئه‌م گه‌له خێر لهخۆنهدیووه.
دیمه‌نه‌كانی كۆڕه‌وی ئه‌م گه‌له هه‌ستی مرۆڤ دۆستانه‌ی زۆرێكی هه‌ژاندن و باشتر مه‌زلومیه‌تی ئه‌م گه‌له و سته‌م و ناڕه‌وایی ڕژێمه‌یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق ده‌ركه‌وت ، كۆڕه‌و شڵهفاندنی ئه‌و باره چه‌ق به‌ستوییه بوو كه‌چه‌ندین ساڵ بوو له‌ناخی تاكه‌كاندا پەنگی خواردبۆوە ، دیمه‌نه سه‌رنج راكێش و ناخ هه‌ژێنه‌كانی كۆڕه‌و به‌ئاسانی لهیادهوهریهكان ون نابن ،كورد هه‌میشه به‌بێ ویستی خۆی و له‌لایه‌ن ووڵاته زلهێزه‌كانه‌وه خاكه‌كه‌ی پارچه‌پارچه‌كراوه ، كۆڕه‌وه ملێونیهكه سه‌لماندی گه‌لی كورد مه‌رگ و ئاواره‌یی پێ خۆشتره له‌ژێر ده‌سته‌یی ، ئه‌گه‌ر چی به‌هاری 1991 بۆئێمه‌ی كورد گه‌لێك ئازار به‌خش بوو به‌ڵام جارێكی تر ژیانی به‌خشیه‌وه بهزیندوهكان ، به‌هار شای وهرزهكانهبەڵام بۆئه‌م گه‌له چه‌ندین یاده‌وه‌ری تاڵی تێدایه یه‌كێك له‌وانه كۆره‌وه ئه‌م گه‌له چه‌ند سته‌می لێكراوه ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆڕه‌و و ده‌یانی تر هه‌مووی له‌پێناو توانه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته زوڵم لێكراوهبوو بەڵام به‌هیمه‌ت به‌رزی و سه‌برو ئارامی و متمانه به‌خۆبوون گه‌ل هه‌رمایه‌وه گه‌رچی قوربانی گەورەی دا ، بۆیهئێستهش جوانترین وه‌فا بۆشههیدهكانی كۆڕه‌و ئه‌و هه‌موو نههامهتیانەی تووشی ئه‌م گه‌له هاتووه له‌ڕابردوودا ڕێزگرتن و وه‌فای ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه به‌رامبه‌ر قوربانیەکانی ڕابردووی لەپێناو بنیات نانی ژیانێكی گهشهسهندتر و پڕله دڵنیایی له‌ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه ، به‌عه‌قڵیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كاركردن و له‌سه‌ر ڕابردوو مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ یهكترو گه‌یشتن به‌قۆناغی دڵنیایی له‌پێناو ژیانێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌و سه‌ربه‌رزانه‌و دووركه‌وتنه‌وه لهترازان و په‌رت بوون بۆئه‌م گه‌له كه‌خاوه‌نی ناسنامه‌ی كۆڕه‌وی ملێونیه.