وتراوه ( ئیمان و ئه‌مان ) ، كه ئیمان هه‌بوو ئهمانییش ئه‌بێت ، چوونكه ئیمان له بنمیچی دڵدا سه‌قامگیر ئه‌بێت و له هه‌سته‌وه‌ره‌كان و ( جه‌وارح ) دا ره‌نگ ئه‌داته‌وه ، عه‌ره‌ب وتویانه ( حیپ لا ایمان فلا امان ) ، كه ئیمان نه‌بوو ، ئیتر ئه‌مانیش نابێت ، مرۆڤی ئیمانداری راسته‌قینه هه‌میشه هه‌ست به‌چاودێری خوایی ئه‌كات ، چونكه لهختوورهی دڵه‌كانیش به‌ئاگایه ، ئیتر پارێز ئه‌كات و كه‌م ئه‌كه‌وێته داوی شه‌یتانه‌وه ...
به‌ڵام خۆ به‌ملیاره‌ها خه‌ڵك هه‌ن ئیمانیان نییه ، یان له ئاستێكدا نییه بیانترسێنێت و بیانگه‌ڕێنێته‌وه له حه‌رام، بۆیه به‌یاسا سنووره‌كان دیاریده‌كرێن و سنوور به‌زێنه‌کان به‌گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێن ، سه‌ره‌ڕای داهێنانی قوفڵ و قاصه و وشه‌ی نهێنی و كامێرای چاودێری و په‌نابردن بۆ ده‌یان هه‌زار پۆلیسی نهێنی و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ، هێشتا ئیختراقات و دزه‌كردن به‌رده‌وامه ...
رێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و هاوشێوه‌کانی، ده‌یان یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاران ودادگا و که‌یسه ئابڕووبه‌ره‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه دزی و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی،سیخوڕی و خیانه‌ت و به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌مانه‌ت و سامانی سه‌ر زه‌وه‌ی و ژێر زه‌وی وهتد...حه‌كایه‌تی مێشه و ته‌واو نابێت ....
لای ئه‌وان ، میله‌تانی بێ ئیمان ، یاساكان زۆر كاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌بووه ، چوونكه سه‌رپێچیكار سزاكه‌ی ئه‌وه‌نده سه‌خته ، میدیاكانیش ئابڕووبه‌رن ، ئیتر گه‌نده‌ڵی له خێرا لێخوڕینی سه‌یاره‌وه سزا ئه‌درێت هه‌تا ئه‌گات به گه‌نده‌ڵی دارایی و دزی و غه‌ش و ده‌ستێکه‌ڵی ، ئه‌مه بهپهروهدهكردنێكی شێلگیرانه ده‌ست پێده‌كات كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا ، مناڵ فێری پابه‌ندبون به یاسا و راستگۆیی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ژینگه و زۆری تریش ...له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو سیسته‌م و دیسپلینانهدا ، ئه‌گه‌ر ئاژاوه رووبدات ، ئاگرێك بكه‌وێته‌وه ، كاره‌با ببڕێت ، ده‌یان كه‌یسی ده‌سدرێژی و دزی تۆمار ده‌كرێت ...
لای خۆمان ئیمان زۆر كزه تا ئاستی نه‌بوون ، یاساش ئه‌وه كه به‌چه‌ند دێڕێک له لاپه‌ڕه رزیوهكاندا تۆزیان له‌سه‌ر نیشتووه ، ئیتر ئه‌وه به‌ره‌ڵڵایی و نه‌بوونی ئاسایشی به‌رهه‌م هێناوه ، ژماره‌ی سامانی به‌هه‌ده‌ر دراو و دزی و چهپاوكاری ده‌یان ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه ، چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه دزه جهنتڵمانه شیك پۆشه‌كان ، بهعهینهكی ره‌ش و له‌سه‌یاره‌ی جامڕه‌شه‌وه ، ده‌ست و دڵ ره‌ش و خائین به خاك و نیشتمان و هاوڵاتیانی كوردستان ، ته‌نانه‌ت له بازگهكانیشدا راناگیرێن ...
له ئیسرائیدا كه‌سایه‌تیه‌كی ناودار هه‌بوو كه پارێزه‌ر و سیاسه‌توان و پیاوی ده‌وڵه‌ت بوو ، كه ئه‌ویش ( ئێهوود ئۆڵمه‌رت) ه ، له‌دایكبووی 1945 ، له حیزبه‌كانی ( لیكۆد و كادیما ) كاری سیاسی كردووه ، چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتووه له‌وانه‌ش ( وه‌زیری كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان 1988-1990 ، وه‌زیری ته‌ندرووستی 1990-1992، سه‌رۆكی شاره‌وانی قودس 1993-2003 ، وه‌زیری دارایی 2005-2006 ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل 2006-2009 ) ، ئۆڵمه‌رت چه‌ندین ساڵه خزمه‌ت به ئیسرائیل ده‌كات ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه له‌و كاتانه‌ی كه سه‌رۆكی شاره‌وانی قودس بووه ، له‌پرۆژه‌ی نیشته‌جێی ( هۆڵی لاند ) به‌رتیلی وه‌رگرتووه ، له 13 ی حوزه‌یرانی 2016 دادگایه‌كی ئیسرائیلی بڕیاری دا ئۆڵمه‌رت زیندانی بکرێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و غه‌رامه‌ی یه‌ك ملیۆن شێکڵ ...
ئێهود ئۆڵمه‌رت هه‌وڵیشی دابوو یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی په‌شیمان بكاته‌وه ، كه شایه‌تی نه‌دات له‌دژی ، دوای داوای زۆری ئۆڵمه‌رت ، دادگای باڵای ئیسرائیل چاوی خشانده‌وه به حوكمه‌كه‌دا و 27 مانگ زیندانی سه‌پاند به سه‌ریدا ...
له 15 ی شوباتی 2016 ه‌وه ئۆڵمه‌رت له زینداندایه و نه‌خۆشیشه ...
ئۆڵمه‌رت دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه و به‌رله‌وه‌ی بچێته سجنهكهوه وتی ( من پیرۆزترین ئه‌ركم پێسپێرابوو كه
پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی ئیسرائیل بوو ، وا ئێستا كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كم ئه‌نجامداوه زیندان ئه‌كرێم ، ئه‌مه به سوێ و ئازاره، به‌ڵام كه‌س له‌سه‌روو یاساوه نییه ..)
جوله‌كه نه‌ك ئیمانیان نییه ، دڵیشیان له به‌رد ره‌قتره ، به‌ڵام به‌یاسا سه‌رۆك وه‌زیرانیان حه‌واڵه‌ی سجن ئه‌كه‌ن ...
لای ئێمه‌ش حه‌واڵه‌ی خوا بن ...
**********************************
تاها سۆڵه‌یی
دارولمولكی بابان
30 ی شه‌شی 2017