بەرهەمەکانی حوکمڕانی خۆماڵی له‌ شكاندنى شكۆى تاكه‌وه‌، تا شه‌هیدكردنیان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرهەمەکانی حوکمڕانی خۆماڵی له‌ شكاندنى شكۆى تاكه‌وه‌، تا شه‌هیدكردنیان

ـ لاوازکردنی هەستی نیشتمان پەروەری لای نەوەکان ئێستاو داهاتوو، بەهۆی نادادپەروەری و نازانستی لەبه‌ڕێوەبردندا.

ـ بەرامبەر داواکاری خۆپیشاندەران بێ منەت و کەڕن، هیچ جێ بەجێ ناکەن بەڵام بەرپرسانی باڵای هەرێم داوادەکەن گوێ لەخۆپیشاندەرانی بەغداد بگیرێت.

ـ ئەنجامدانی شەڕی ناوخۆو سوتاندنی جەرگی هەزاران دایك، بێنازکردنی هەزاران منداڵ لەنازی باوکیان سەرەنجامیش بەداوای لێبوردنێك لێی دەرچوون.

ـ شکاندنی شکۆی دەزگا نیشتمانییەکان وبەحیزبیکردنیان، نەیانهێشت پەرلەمان قبلەنمای حکومەت بێت و حکومەتیش ببێ بەحکومەتێکی پڕۆفیشناڵی مەدەنی خزمەتگوزار.

ـ داهێنانی کلتوری قێزەونی تەزکییەی حیزی لەدامه‌زراندن و پۆست وەرگرتندا بەمەش ستەمیان لەهەزاران خاوه‌ن کەفائاتی ئەم هەرێمە کرد.

ـ گوێ نەگرتن لەسەدان پڕۆژەی لێوان لێو لەدڵسۆزی کە لەلایەن هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنەکان و کەسایەتییە ڕۆشنبیرو و سیاسییەکان و هەندێك لەکوتلە پەرلەمانییه‌کان و هەندێك لەوەزیرەکان پێشكه‌ش ده‌كرا، کە هەموهاواریان بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هەرێم بوو.

ـ ئەم حوکمڕانییەی هەرێم قوڵکردنەوەی بێمتمانەیی نێوان لایەنە سیاسیەکان و لاوازکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ڕوخاندنی متمانەی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵات، یەکێکی تر بوو لەبەرهەمەکانی.

ـ ئەنجامنەدانی چاکسازی ڕیشەی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بۆبەرژەوەندی حیزبی بنەماڵەی و کەسی.

ـ یەکێکی تر لەبەرهەمەکانی ئەم حوکمڕانیە زمانی هەندێك لەپەرلەمانتاری کرد بەزمانی سەربازی، هەندێکیشیان لەجیاتی ئەوەی دوای کەم و کورتی حکومەت بکەون بونە وتەبێژی حکو مەت و سه‌رقاڵى پینەوپه‌رۆكردنى کەم و کورتیەکانن بۆى.

ـ دەوڵەمەندبونی ناڕه‌واو هێزی سەربەحیزب و سنوری تایبەت بەحیزب و مۆرکی کەسی لێنان لەداڕشتن و دروستکردنی بڕیاری سیاسی ودابەش نەکردنی ڕۆڵ و بێ پلانی و بەڕێکرنی ڕۆژ، سیما دیارەکانی حوکمڕانی خۆماڵییە.

ـ ناڕوونی لەداهاتی نەوت وناوخۆو هاوکاری دەرەکی.

ـ زیادکردنی ژمارەی ڕۆژەکانی مانگ لەسی ڕۆژەوە بۆشەست ڕۆژو کەمکردنەوەی ژمارەی مانگەکانی ساڵ لە دوازدە مانگەوە بۆ شەش مانگی شەست ڕۆژی.

ـ هەرێم بیت پەرلەمانت هەبێت بەناو حکو مەتت هەبێت بەڵام بێ دەستوربیت و بەلاشتەوە ئاسایی بێت.

ـ قەیران دەسپێردرێت بەقەیران و دان نانرێت به‌ شكسته‌كاندا و ڕێگەش نادرێت بەدڵسۆزانی گەل چارەسەرى دۆخه‌كه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ گەل لەناوقەیرانەکانی ئەمانەدا لە لێواری خنکاندایه‌.

ـ ڕێخۆشکردن بۆدەست تێوەردانی دەرەکی و شانازیکردن بەخۆبچوککردنەوە بۆوڵاتانی ئیقلیمی بەڵام بۆناخۆ تەنازولات بۆیەکتری لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بەبچوکی دەزانن.

ـ داهێنانی کلتوری بارەگاسوتاندن و شەهیدکردنی ڕۆژنامەنوس مامۆستای ئاینی.

ـ لەکۆتایدا، کەسوکاری شه‌هیدان و ئەنفالکراوان وکیمیاباران و قوربانییەکانی ئەم گەلە چەندین ساڵە چاوەڕوانی خەندەیه‌ك و ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزه‌رانین بەڵام بەداخەوە بەهۆی بیری تەسکی کەسی و بنەماڵییەوە ئەوخۆرە هەرهەڵ نەهات کەتاریکی و بێ هیواییەکانی ژیان کۆتایی پێ بهێنێ و گەل بەرەو کەنار ئارامی بەرێت.

هه‌واڵی گرنگ