یونس مەحمود چۆن بوبە ڕاوێژكاری وەزیری وەرزش و لاوان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یونس مەحمود چۆن بوبە ڕاوێژكاری وەزیری وەرزش و لاوان

یونس مەحمود، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق وەکو راوێژکاری وەزیری وەرزش و لاوانی وڵاتەکەی دەست نیشانکراوە و بریارە بەم زووانە بە فەرمی دەست بەکار ببێت.
ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی لەسەر زاری بەرپرسێکی ناو وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراقی گواستووەتەوە، عەدنان درجال وەزیری وەرزش ماوەیەک پێش ئێستا داوای لە یونس مەحمود گۆڵكاری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کردووە کە وەکو راوێژکاری دەستبەکار ببێت و ئەویش داواکەی پەسەند کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە فەرمی پۆستەکەی پێدەدرێت.
یونس مەحمود لە کاتێکدا بریارە ئەم پۆستە وەربگرێت، دەنگۆیەک هەیە دەیەوێت خۆی بۆ پستی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق هەڵبژێرێت کە بریارە لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچن

هه‌واڵی گرنگ