پیلیگرینی گەڕایەوە خولی ئیسپانیا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پیلیگرینی گەڕایەوە خولی ئیسپانیا

یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ مانوێل پێلیگرینی، راهێنەری بەنێوبانگی چیلی راگەیاند، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەکە بکات.
ریال بێتیس لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، ئەو راهێنەرە تاوەکو 30ـی حوزەیرانی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە.
پێلیگرینی 66 ساڵ، ئەزموونێکی زۆری لە لالیگادا هەیە، پێشتر راهێنەری یانەکانی ریال مەدرید، مالاگا و ڤیاریال بووە، وەرزی داهاتووش ئەزموونێکی دیکە لەگەڵ یانەی ریال بێتیس تاقیدەکاتەوە.
ریال بێتیس لەم وەرزەی لالیگادا ئەنجامەکانی وەک پێویست نین، ئێستا یانەکە لە پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە.
دوو هەفتە لەمەوبەر یانە ئیسپانییەکە خوان فرانسیسک فێرێر، راهێنەری یانەکەی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ئەمڕۆش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ مانوێل پێلیگرینی راگەیاند.
مانوێل پێلیگرینی لە دایکبووی 1953ـی شاری سانتیاگۆ دی چیلییە، سەرەتای کاروانی یارییکردنی لە زانکۆکانی چیلی دەستپێکردووە، ماوەی 13 ساڵ لە یانەی یونیڤێرسیدادی چیلی یارییکردووە، تەنیا یەک یاریی بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی چیلی ئەنجامداوە.
پێلیگرینی لە 1988 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە، کاروانێکی دوور و درێژی لە دونیای مەشقدانەوە هەیە، پێشتر راهێنەری یانەکانی ریڤەرپلەیت، سان لۆرێنزۆ، مانچێستەر سیتی، وێستهام و چەندین یانەی دیکە بووە لەسەر ئاستی وڵاتە جیاوازەکان.

هه‌واڵی گرنگ