پڕۆژەی گەڕانەوەی ئەی سی میلانەكەی جاران دەست پێدەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پڕۆژەی گەڕانەوەی ئەی سی میلانەكەی جاران دەست پێدەكات

یانەی میلانی ئیتالی، ئامادەکاری دەکات بۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو پێکهاتەکەی بەهێزبکات.
کارگێری یانەی میلان دەیەوێت چەند یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی پلانێکی نوێ بۆ گەڕاندەوەی ئاستی یانەکە دابڕێژێت و لە وەرزی داهاتوودا هەنگاوەکانی دەستپێبکات.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیتالیا، میلان ئامادەیە 75 ملیۆن یۆرۆ بخاتە بەر دەستی راڵف رانگنیک، کە بڕیارە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، بۆ ئەوەی یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیتالیا لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویانکردەوە، میلان لەگەڵ راڵف رانگنیک گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی سەرەتای وەرزی داهاتوو، راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئێستا لە سالزبۆرگە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیڤان گازیدێس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری میلان بەردەوامن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی یانەکە و ئەو یاریزانانە بکەن کە پێویستیان پێیەتی.
میدیا ئیتالیا دەڵێت، بە گرێبەستکردن لەگەڵ راڵف میلان گۆڕانکاریی باش بەخۆیەوە دەبینێت، یانەکە دەستبەرداری چەند یاریزانێک دەبێت و چەند یاریزانێکی نوێش دەگوازێتەوە ریزەکانی.
میلان لە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی سێریا ئەی 5 یاریی ئەنجامداوە، 4 یاریی بردووەتەوە و جارێکیش یەکسانبووە، دوایین بردنەوەشی بەرامبەر یوڤێنتوسی پێشەنگی ریزبەندی خولەکەبوو، کاتێک لەنێو یاریگەی خۆیدا بە 4-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
رۆسۆنێری ئێستا لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی سێریا ئەیە و رکابەری لەسەر گەیشتن بە یورۆپالیگی وەرزی داهاتوو دەکات.

هه‌واڵی گرنگ