چارەنوسی خولی نایابی كوردستان یەكلا دەكرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چارەنوسی خولی نایابی كوردستان یەكلا دەكرێتەوە


ئەندامێکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕیی میدیایی رووداو رایگەیاند، بڕیارییان داوە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر چارەنووسی خولی نایابی کوردستان ئەنجامبدەن.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان راوەستاوە.
کرێکار زرار، ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، لەبارەی یەکلایکردنەوەی چارەنووسی خولەکە گوتی "سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێیی کوردستان بۆ چارەسەری لە دەرەوەی کوردستانە، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە، هەر بۆیە کۆبوونەوە دەکەین و لەگەڵ یانەکان دادەنیشین بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە دواین بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولەکە".
وا چاوەڕواندەکرێت رۆژی 21ی ئەم مانگە قەدەخەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێت، ئەمەش ئاسانکاریی زۆر دەکات بۆ ئەوەی یانەکان لە کاتی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان هاتوچۆ بکەن

هه‌واڵی گرنگ