هەواڵێكی بێزاركەر لە یۆرگن كڵۆپەوە بۆ هاندەرانی یانەكەی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەواڵێكی بێزاركەر لە یۆرگن كڵۆپەوە بۆ هاندەرانی یانەكەی

بەمەبەستی تۆكمە كردنی ڕیزەكانی بە یاریزانی لاوی ئاست بەرز بڕیارە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستێكی چاوەڕوان نەكراو لە یانەیەكی گەورەی پرێمەرلیگ ئەنجام بدات.
ڕۆژنامەی زا سەن، ئاشكرای كردوە كە یانەی بارسێلۆنا لە هەنگاوێكی سەیردا هەوڵ دەدات دیۆگۆ دالۆت ئەستێرەی لاوی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، ئەوەی جێی سەرنجە دالۆت كە تەمەنی 21 ساڵە لەم وەرزە تەنها لە 4 یاری لەگەڵ شەیتانە سوورەكان بەشداری كردوە، بەڵام بەو ماوە كەمە توانی خۆی وەك یاریزانێكی لاوی ئاست بەرز پێشكەش بكات.
جێی ئاماژەیە، دالۆت لە ساڵی 2018 بە بری 19 ملیۆن پاوەنی ئیسترلینی لە پۆرتۆی پورتوگالی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەكان كردوە، لە ماوەی سێ وەرزی ڕابردووشدا یاریزانەكە لە 34 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان بەدرێسی یانە سوورپۆشەكە ئەنجامداوە
یۆرگن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەشێوەیەکی نا راستەوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە یانەکەی لە مێرکاتۆی هاوینەدا بەنیاز نییە گرێبەستی نوێ بکات.
دوێنێ لە ئینگلتەرا دەرگەی مێرکاتۆی هاوینە کرایەوە، رۆژێک دوای تەواوبوونی وەرزی 2019/2020ـی پرێمەرلیگ، کە لیڤەرپوول دوای 30 ساڵ چاوەڕوانی بەسەرپەرشتی یۆرگن کلۆپ توانی نازناوەکەی بباتەوە.
یۆرگن کلۆپ، لە تازەترین لێدوانیدا، گوتی "ناکرێت چارەسەر لەوەدا بێت کە تۆ تیپێکی گەورەت هەبێت، ئینجا نەتوانی یاری بە هەموو یاریزانەکانت بکەی"
راهێنەرە ئەڵمانییەکە، کە خەڵاتی ئەلێکس فێرگسۆنی بردەوە بۆ باشترین راهێنەری پرێمەرلیگ، هەروەها گوتی "ئەو یاریزانانە تەنیا دەزانن یاری تۆپی پێ بکەن، ئەوانیش مرۆڤن، بۆیە ناکرێت بۆ ماوەی ساڵێک یاریزانێک لەسەر کورسی یەدەگ زیندانی بکەی، ئینجا لە دوایین رۆژدا پێیبڵێی ئێستا ئێمە پێویستیمان پێتە".
یۆرگن کلۆپ، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە قەبارەی تیپ بە لای ئەوەوە گرنگ نییە و گوتی "لای من کوالیتی تیپ گرنگە".
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر مێرکاتۆی لیڤەرپوولەوە، کلۆپ گوتی "هێشتا هیچ لەبارەی داهاتووە نازانین، ئایا دەتوانین پشت بە داهاتی چامپیۆنزلیگ ببەستین؟ ئایا چەند دەبێت؟ ئەمانە دیارنیین، بۆیە پێویستە هێشتا چاوەڕێ بین و بزانین چی روودەدات، ئینجا بیر لە مێرکاتۆ دەکەینەو

هه‌واڵی گرنگ