تیر شتیگن دیسانەوە گۆمەكەی شلۆقاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تیر شتیگن دیسانەوە گۆمەكەی شلۆقاند

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، جارێکی دیکە تێر شتیگنی گۆڵپارێزیی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، گۆمەکەی شڵەقاند و لەوانەیە کێشە لەنێوان خۆی و کارگێڕی یانەکەی لە لایەک و خۆی و هاوڕێکانی لە لایەکی دیکەوە سەرهەڵبدات.
بارسێلۆنا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە کاتێکی هەستیاردا گوزەر دەکات، کە بێجگە لەوەی هەردوو نازناوی خول و جامی ئیسپانیای لەدەستداوە، کۆمەڵێک کێشەش لەنێو یانەکەدا سەریانهەڵداوە، کە پێدەچێت تێر شتیگنیش کێشەیەکی دیکەی بۆ زیاد بکات.
وەک رۆژنامەکانی ئیسپانیا باسی دەکەن، لە کاتێکدا کە دانوستانی بارسا و تێر شتیگن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەربەستی تێکەوتووە، ئەو هێرشی کردووەتە سەر کاپتنەکانی یانەکەی، کە لیۆنێل مێسی کاپتنی یەکەمە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم هەڵوێستەی شتیگن هەرایەک لە ژووری جلگۆڕینی بارسادا بێنێتەوە
ئەو سەرچاوە ئیسپانیانە، دەڵێن "تێر شتیگن دەیەوێت خۆیشی قورسایی هەبێت لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنادا".
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تێر شتیگن گوتوویەتی هەندێک لە کاپتنەکانی بارسا لە ئاستی پێویستدا نین بۆ لە ئەستۆگرتنی ئەرکی سەرکردایەتی تیپەکەیان.
بارسێلۆنا 4 کاپتنی هەیە، یەکەمیان لیۆنێل مێسییە، دووەمیشیان جیرارد پیکێیە، لەدوای ئەویش سێرخیۆ بۆسکێس و سێرجی رۆبێرتۆش چوارەمیانە.
پێشتریش هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە تێر شتیگن خۆی پێ باشترین گۆڵپارێزی جیهانە، بۆیە ئەوە بە مافی خۆی دەزانێت داوای مووچەیەکی گەورە لە بارسا بکات

هه‌واڵی گرنگ