بایرن میونیخ پارێزگاری لەئەستێرەكەی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن میونیخ پارێزگاری لەئەستێرەكەی دەكات


یانەی بایرن میونشن لەپێناو پارێزگاریکردن لە تواناکانی دەیڤد ئالابا، بەرگری یانەکەی تێدەکۆشێت، کە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە بۆ پاریس سانجێرمان دەکەن، بۆ ئەوەی جێگەی تیاگۆ سیلڤا بگرێتەوە کە لە یانەکە دەڕوات، ئالاباش دەتوانێت لە دڵی بەرگریدا یاریی بکات و جێگەی بگرێتەوە.
میدیای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بایرن میونشن نایەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بۆیە زەحمەتە ئەستێرە نەمساییەکە بچێتە پاریس.
ئالابا ئێستا لەگەڵ بایرن لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەپێی زانیارییەکان هەردوولا رێککەوتنێکی هاوبەشیان کردووە، بۆ ئەوەی مووچەی یاریزانەکە بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکرێتەوە و لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.
بینی زاهاڤی، بەڕێوەبەری کارەکانی ئالابا پلانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە داناوە، دوای یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە 23ـی ئەم مانگە، بڕیاری کۆتایی دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئالابا خۆیشی دەیەوێت لەگەڵ بایرن میونشن بەردەوامبێت و لە یانەکەدا واز لە یارییکردن بهێنێت.
پێشتر ناوی یاریزانەکە بە یانەی بارسێلۆناوە بەسترابووە، کە ئەو یانەیە دەیەوێت وەرزی داهاتوو بێبەرامبەر یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.

هه‌واڵی گرنگ