ناپۆلی باشترین یاریزانی لەمەترسیدایە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناپۆلی باشترین یاریزانی لەمەترسیدایە

یانەی ناپۆلی لە كاتێكی هەستیاردا و بەر لە یارییە ئاگرینییەكەی بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا گورزێكی گەورەی بەركەوت و ئەگەری زۆری هەیە باشترین یاریزانی لەو یارییە بێ بەش بێت.
بەگوێرەی میدیاكانی ئیتالیا پێكانەكەی ئینسینی ئەستێرەی ناپۆلی لەدوایین یاری ناپۆلی كاتێك 3-1 لە لاتسیۆی بردەوە ئاسایی نییە و ئەگەری زۆری هەیە بۆ ماوەیەكی زۆر دووری بخاتەوە بەمەش لە یاری بارسێلۆنا ناتوانێت یاری بكات، بەپێی پشكنینە پزیشكییەكان ئینسینی پێكانەكەی لە ڕانی چەپیەتی و ڕەنگە بەهۆی پێكانەكەش چەند هەفتەیەك دوور بكەوێتەوە، بەم شێوەیەش بێت ئەم ورەزەی یاریزانە چالاكەكەی ناپۆلی كۆتایی پێ دێت و یانەكەی خوارووی ئیتالیاش گورزێكی گەورەی بەردەكەوێت.
جێی ئاماژە پێكردنە، یاری چوونی چامپیۆنزلیگ نێوان هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 1-1 بەكۆتا هاتبوو، بەمەش بارسا بە بردنەوەو ئەنجامی 0-0 بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەكەوێت

هه‌واڵی گرنگ