پاولۆ دیبالا هاندەرانی یۆڤی دڵخۆش دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پاولۆ دیبالا هاندەرانی یۆڤی دڵخۆش دەكات

پاوڵۆ دیبالا، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس لە پێکانەکەی گەڕایەوە و بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیۆن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامادەدەبێت.
دیبالا لە دوایین دوو یاریی یوڤێ لە خولی ئیتالیا بەشداریی نەکرد، بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماسوولکەکانی رانی چەپیدا تووشی بوو، ئەمەش مەترسیی لەسەر بەشداریکردنی ئەو یاریزانە لە یاریی بەرامبەر لیۆن دروستکردبوو.
میدیای ئیتالیا بڵاویکردەوە، دیبالا لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە و دەستی بە مەشق و راهێنان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی خۆی بۆ ئەو یارییە ئامادەبکات.
یاریزانەکە لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە، چارەسەرییەکانی بۆ وەرزشکردن گۆڕیووە و چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی دەست بە مەشقی بەکۆمەڵ بکاتەوە.
ماوریزیۆ ساری هیوای بەبەشداریکردنی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە هەیە، بۆ ئەوەی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو یارییەدا سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی یانەکە بکەن.
رۆژی هەینی یوڤێنتوس یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیۆن دەکات، یانە ئیتالییەکە لە یاریی چووندا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاوە

هه‌واڵی گرنگ