یانە گەورەكانی ئیتاڵیا كێشەیان لەگەڵ وادەی دەستپێكردنەوەی سێریائەی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانە گەورەكانی ئیتاڵیا كێشەیان لەگەڵ وادەی دەستپێكردنەوەی سێریائەی هەیە

دەستەی بەڕێوەبردنی یارییەکانی سێریا ئەی، وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولەکەی راگەیاند.
دەستەکە بەسەرۆکایەتیی دال پینۆ، و دی سێرڤۆی کارگێری دەستەکە لەگەڵ یانەکانی ئیتالیا کۆبوونەوە و دوای گفتوگۆکردن لەبارەی بژاردەکانی بەردەمیان بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خولەکە بڕیاردرا، رۆژی 19ـی مانگی داهاتوو رکابەرییەکان دەستپێبکەن.
بەپێی میدیای ئیتالیا، ئەگەری هەیە بەهۆی پشووی سەری ساڵ گۆڕانکاری لە خشتەی یارییەکاندا بکەن، ئەوەی تایبەت بە یانە گەورەکانیشە، یوڤێنتوس، ئینتەرمیلان، لازیۆ و ئاتالانتا لەگەڵ ئەوەن کە رۆژی 12ـی مانگی داهاتوو رکابەرییەکان دەستپێبکەن.
دوای گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو یارییانەی لەبەردەم هەڵبژاردەی ئیتالیان، کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا بڕیاری کۆتایی دەدات، بڕیاردراوە 19ـی مانگی داهاتوو وەرزی نوێی سێریا ئەی دەستپێبکات.
وەرزی 2019-2020ـی سێریا ئەی دوو رۆژ لەمەوبەر کۆتاییهات، یانەی یوڤێنتوس بۆ وەرزی نۆیەم لەسەریەک نازناوی خولەکەی بردەوە.

هه‌واڵی گرنگ