انەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، بەدوای رێگەیەکی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند رازیبکات دەستبەرداری جادۆن سانچۆ ببێت.
یانەی دۆرتموندی ئەڵمانی، بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 120 ملیۆن یۆرۆ دەکات و رۆژی 10ـی ئەم مانگەی وەک دوایین وادە بۆ مان یونایتد داناوە، ئەگەر دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، مان یونایتد ئەو پارەیەی لەم بارودۆخەدا بەلاوە زۆرەوە و رێگەیەکی دیکە دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی یانە ئەڵمانییەکە رازیبکات، ئەویش ئەوەیە کە کارگێری یانەکە دەیەوێت لەم هاوینەدا 63 ملیۆن پاوەند بداتە یانەکە، لە ماوەی دوو هاوینی داهاتووشدا جارێک 27 ملیۆن و جارێکیش 18 ملیۆن بداتە یانەکە، بۆ ئەوەی پارەی گواستنەوەی سانچۆ تەواوبکات، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی مان یونایتد بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێی کەوتووە.