ماریۆ بالۆتێلی بەرەو ڕۆمانیا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماریۆ بالۆتێلی بەرەو ڕۆمانیا

ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یانەی نوێی هەڵدەبژێرێت.
رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، ماریۆ بالۆتێلی پێچەوانەی هەموو پێشبینییەکان، لە بری یانەیەکی بەهێز یان یانەیەکی ئاسایی، پەیوەندی بە خولی رۆمانیاوە دەکات.
سەرچاوەکان لە بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە بالۆتێلی گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی کلوجی رۆمانی کۆتاییپێهێناوە و لە سەرەتای وەرزی نوێدا درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
دوای ئەوەی ماریۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بریشیا هەڵوەشاندەوە، ئێستا گرێبەستی نێوان خۆی و یانە نوێیەکەی بێبەرامبەر دەبێت و تەنیا مووچەیان لێوەردەگرێت.
لەم وەرزەدا ماریۆ چەند یارییەکی بۆ یانەی بریشیا کرد و دواتر بەهۆی کێشەی تاکە کەسی لەگەڵ یانەکەی، هەروەها بەشدارینەکردن لە مەشقەکانی یانەکە، کارگێڕی بریشیا لە مەشقەکان دەریانکرد و گرێبەستەکەشیان هەڵوەشاندەوە.
سوپەر ماریۆ تەمەنی 29 ساڵە، یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە و لە یانەشدا یاری بۆ یانەکانی لومێزان، ئینتەرمیلان، مانچێستەر سیتی، ئەیسی میلان، لیڤەرپوول، نیس، مارسیلیا و بریشیا کردووە

هه‌واڵی گرنگ