یانەی ڕۆمای ئیتاڵی فرۆشرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی فرۆشرا

بە فەرمی یانەی رۆمای ئیتاڵی لەلایەن دان فرێدکینی ملیاردێری ئەمریکی کڕایەوە.
فرێدکینی بزنسمانی گەورەی ئەمریکی سەرکەوتووبوو لە کڕینەوەی یانەی رۆمای ئیتاڵی و جەیمس پالۆتای سەرۆکی یانەکەش دەڵێت، ئێستا یانەکەمان خاوەنێکی نوێی هەیە.
هەموو رێککەوتنەکان کۆتاییهاتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ لەسەر وردەکارییەکانی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکە دەکرێت.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە کە تێچووی کڕینەوەی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا 591 ملیۆن یۆرۆیە.
چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی رۆماش باس لەوە دەکەن، کە یانەی رۆما بە کڕینەوەی لەلایەن ملیاردێرە ئەمریکییەکە یانەکە گۆڕانکاری گەورە لە یانەکەیدا ناکات، بەڵام یانەکە لەگەڵ رووداوەکان کار لەسەر بەرەوپێشچوونی ئاستی دەکات.
لە ئەگەری گەیشتنی رۆما بە چامپیۆنزلیگ، یانەکە دەیەوێت چەند گرێبەستێک واژۆبکات و بۆ ئەوەی بتوانێت لە نێو رکابەری بەدەستهێنانی خول بمێنێتەوە لە ساڵانی داهاتوودا گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگ کارێکی ئاسان بێت

هه‌واڵی گرنگ