زیزۆ سوپڕایزی بۆ گواردیۆلا هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیزۆ سوپڕایزی بۆ گواردیۆلا هەیە

بەر لە ڕۆژێك لە یارییە ئاگرینییەكەی مانچێستەر سیتی و ڕیال مەدرید لە میانەی یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگدا، زێدانی ڕاهێنەری مێرەنگی سوپڕایزێكی ناچاوەڕوانكراوی بۆ گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی ئامادەكردوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی دیفنسا سێنتڕال زیزۆ گۆڕانكارییەك لە شوێنی كارلۆس كاسیمیرۆ ئەنجام دەدات و یاریزانە بەڕازیلییەكە لە بری شوێنی خۆی وەك ئیڕتیكتاز لە ناوەڕاست لە شوێنی سێرجیۆ ڕامۆس وەك دڵی بەرگری شان بەشانی ڕافائێل ڤاران یاری پێ دەكات، بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە زێدان متمانەی بە هەموو یاریزانانی هەیە و دەیەوێت بەو كارە لە لایەك پلانەكانی گواردیۆلا تێك بدات كە چاوەڕێ دەكات كاسیمیرۆ لە شوێنی ئاسایی خۆی یاری بكات، هەروەها هەوڵی ئەوەش دەدات هێڵی بەرگری تۆكمە بكات و متمانەی هەیە كە كاسیمیرۆ بەرگری یانەكە بەهێزتر دەكات.
جێی ئاماژەیە، یارییەكەی مان سیتی و ریال مەدرید كاتژمێر 10 شەوی سبەی هەینی لە یاریگای ئیتحاد ئەنجام دەدرێت، یاری یەكەمیش بە ئەنجامی 2-1 بۆ بەرژەوەندی سیتی كۆتایی پێ هاتبو

هه‌واڵی گرنگ