ئینتەر میلان گرێبەستی ئەستێرەیەكی مەزنی ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئینتەر میلان گرێبەستی ئەستێرەیەكی مەزنی ڕاگەیاند

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی توانی بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری چیلی ئەلێكسیس سانچێز ئەنجام بدات، كە ئەو یاریزانە پێشتر یاریی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەكرد.
یانەكە ئاشكرایكردوە كە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە بۆماوەی سێ ساڵ دەبێت و هیچ بڕە پارەیەكیش نادرێت بە یانەی مانچستەر یونایتد و گرێبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەخۆڕایی ئەنجامدراوە.
شەی ڕابردو دوای سەركەوتنی یانەی مانچستەر یۆنایتد و گەیشتنی ئەو یانەیە بە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی ئەوروپا، سۆڵشایەر ئاشكرایكرد كە چیدی سانچێز ناگەڕێتەوە بۆ یانەكەیان و لە ئینتەر میلان دەمێنێتەوە.
سانچێز پێشتر و لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی نێراتزۆرییەوە كرد، هەرچەندە سەرەتا ئەو یاریزانە نەیتوانی ئاستێكی باش پێشكەش بكات، بەڵام دوای دەستپێكردنەوەی یارییەكان لەسەردەمی كۆرۆنا، ئەو یاریزانە بە ئاستێكی بەرز دەردەكەوێت و هاوكارێكی باشی یانەكەیەتی.

هه‌واڵی گرنگ