گواردیۆلا لاوەكەی مەدریدی دەوێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گواردیۆلا لاوەكەی مەدریدی دەوێ

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە پیپ گواردیۆلای راهێنەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا یاریزانێكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت یاریزانی لاوی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی جواو فیلێكس پورتوگالی بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت بە پێدانی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، تواناكانی ئەو یاریزانە لاوە پورتوگالیە بەدەستبهێنن.
دوای رۆیشتنی ئەنتۆنیۆ گریزمان لە مێركاتۆی هاوینی ڕابردو بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید توانیان بە بری 120 ملیۆن یۆرۆ جواو فیلێكس لە بەنفیكای پورتوگالییەوە بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.
دۆن باڵۆن ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە سێرجیۆ ئەگوێرۆ ڕەتیكردۆتەوە لەم هاوینەدا ریزەكانی یانەی مانچستەر سیتی جێبهیڵێت و سورە لەسەر مانەوەی لە ریزەكانی یانەكەی.

هه‌واڵی گرنگ