سەرەڕای شكستی یۆڤی لەچامپیۆنس لیگ كێشەیەكی تریان بۆدروست بوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرەڕای شكستی یۆڤی لەچامپیۆنس لیگ كێشەیەكی تریان بۆدروست بوو

شەوی رابردو لە قۆناغی دوەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی لیۆن تۆماركرد، بەڵام بەهۆی ئەنجامی یاریی چونەوە ماڵئاوای لە پاڵەوانێتیەكە كرد.
دوای ئەو یارییە بەرپرسانی ئەو یانەیە ئاشكرایانكرد كە ماتیاس دی لێختی بەرگریكاری یانەكەیان بەهۆی پێكانەوە پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە.
بەهۆی ئەو یاریزانە لە ماوەی ئەم چەند مانگەی كۆتایی بەدەست ئازارەوە دەیناڵاند بە ناچاری دەبێت ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ئەو یانەیە ماوەی دوركەوتنەوەی ئەو یاریزانەیان ئاشكرا نەكردوە.
پێدەچێت بەهۆی دۆڕاندنی یانەی یۆڤانتۆس گۆڕانكاری گەورە لە یانەكەدا ئەنجام بدرێت و بڕیارە ئانێلی سەرۆكی یانەكە لەسەر ئەو دۆخەی لە یۆڤانتۆس دروست بوە چەند بڕیارێك بدات و گۆڕانكاری ڕیشەی لە یانەكەیدا بكات

هه‌واڵی گرنگ