فلیپ كۆتینۆ دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فلیپ كۆتینۆ دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ

دوای دوو تاقیكردنەوەی شكست خواردوو لە ئیسپانیا و ئەڵمانیا وادیارە گەڕانەوەی فیلیپ كۆتینیۆ بۆ پرێمەرلیگ تەنها پێویستی بە كەمێك كات هەیە و هەموو شتێك بەو ڕێگایە دەڕوات.
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كەڕازی بووە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ئاڕسناڵ بپۆشێت گەر هەردوو یانەكە گەیشتن ڕێكەوتنی كۆتایی لەم بارەیەوە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاڕسناڵ زۆر نزیكن كارەكانی گواستنەوەی كۆتینیۆ بۆ ئاڕسناڵ بەكۆتا بهێنن، لێرەدا ئارسنال دەیەوێت یاریزانە بەڕازیلییەكە بە شێوەیەكی یەكجاری بكڕێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێكی دەفرۆشێت ، تا بتوانێت كۆتینیۆ بكڕێتەوە.
جێی ئاماژە پێكردنە، لە ئێستادا كۆتینیۆ بەشێوەی خواستن لەگەڵ باریەڕن میونشین یاری دەكات و دوێنێ شەویش بەرامبەر چێلسی یاری كرد و ئاستێكی باشی پێشكەش كرد.

هه‌واڵی گرنگ