ئەستێرەكەی یۆڤانتۆس ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەستێرەكەی یۆڤانتۆس ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە

ماوەی دوورکەوتنەوەی ماتیاس دیلێختی بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە یاریگەکان، هاوڕێکانی و بەرپرسانی ئەو یانەیەی تووشی شۆک کردووە.
ماوەیەکی زۆرە دیلێخت لە شانی راستی تووشی پێکان بووە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو، بەڵام لەپێناو یانەکەی بەرگەی ئازارەکانی دەگرت و نەشتەرگەرییەکەی هێشتەوە بۆ دوای تەواوبوونی وەرزی ئەمساڵ، چونکە هەردوو بەرگریکارەکەی دیکەی یانەکەش، دیمیرال و کیلینیش تووشی پێکانی درێژخایەن بووبوون

رۆژنامەکانی ئیتالیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ شانی دیلێخت کراوە، دەرکەوتووە کە ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە زۆر زیاتر دەبێت لەوەی پێشبینی بۆ دەکرا و دەڵێن "دیلێخت بەلای کەمەوە تاوەکو مانگی یانزدەی داهاتوو ناگەڕێتەوە".
پزیشکان دەڵێن "ئەم جۆرە نەشتەرگەریانە یاریزانەکە ناچار دەکەن بەلای کەمەوە دوو تاوەکو سێ مانگ لە ماڵەو و دوور لە مەشقەکان بمێنێتەوە، بۆیە گەڕانەوەی دیلێخت زۆر دوادەکەوێت".
چاوەڕوان دەکرێت دوای ماوەیەکی کەم یانەی یوڤێنتوس لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێیدا، ئاندریا پیرلۆ دەست بە مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بکاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ