پێرلۆ یۆڤانتوس نوێ دەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێرلۆ یۆڤانتوس نوێ دەكاتەوە

ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكردوە كە ئەندریا پیرلۆی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت چەند یاریزانێكی یانەكەی بەڕێ بكات و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت 10 یاریزانی یانەكەی بەڕێ بكات لە مێركاتۆی هاوینەدا.
وە ئەو سەرچاوانە باسی دەكەن پیرلۆ دەیەوێت چەند یاریزانێك لە یانەكەی دەربكات و یاریزانی لاو نوێ بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە، لە پێناو ئەوەی خوێنی نوێ بۆ یانەكە بهێنێت.
پیرلۆ لیستێكی 10 یاریزانی دروستكردوە و پێشكەشی ئەندریا ئانێلی سەرۆكی یانەكەی كردوە بۆ ئەوەی لە میركاتۆی هاوینە ڕیزەكانی یانەكەیان جێبهێڵێن، ئەو یاریزانانەش بریتین لە " دانیێلی روگانی، دانیلۆ، دۆگلاس کۆستا، ماتویدی، رامسی، بێرناردێسکی، دیچیلیۆ و خدێرا و یاریزانێکی دیکەش بفرۆشن"
لە بەرامبەر فرۆشتنی ئەم یاریزانانە پیرلۆ دەیەوێت سێ بۆ چوار یاریزانی نوێ بۆ یانەكەی بگوازێتەوە، لە پێناو ئەوەی بە پێكهاتەیەكی بەهێزەوە خۆیان بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو ئامادە بكەن.
دوێنێ یانەی یۆڤانتۆس بڕیاری دورخستنەوەی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەكەیدا و چەند كاتژمێرك دوای دورخستنەوەی ئەو راهێنەرە، پیرلۆیان بە راهێنەری نوێی یانەكە دیاركرد.

هه‌واڵی گرنگ