پێرلۆ لەیەكەم بۆنددا داوای جێگرەوەكەی خۆی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێرلۆ لەیەكەم بۆنددا داوای جێگرەوەكەی خۆی دەكات

دوای ئەوەی ئەندریا پیرلۆ وەك راهێنەری نوێی یانەی یۆڤانتۆس دیاریكرا، ئەو راهێنەرە لە یەكەمین كاریدا داوای گواستنەوەی یاریزانێكی نوێ دەكات بۆ ریزەكانی یانەكەی.
رۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە راهێنەرە نوێكەی یانەی یۆڤانتۆس داوای كردوە كە ئاندریا تۆنالی كە بە پیرلۆی نوێ ناسراوە، لە مێركاتۆی هاوینەدا بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.
تۆنالی لەگەڵ یانەی بریشیا یاریی دەكات و بە هۆی دابەزینی یانەكەی بۆ سێریا B، ئەگەری زۆرە ڕو لە یانەكەی دیكە بكات بۆ یاریكردن و پیرلۆش دەیەوێت بە هۆی ئەم یاریزانەوە هێڵی ناوەندی یانەكەی زیاتر بەهێز بكات بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.
گواستنەوی ئەم یاریزانە لە لایەن یانەی یۆڤانتۆسەوە ئاسان نابێت، چونكە جگە لە یۆڤی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی یەكێكی دیكەیە لەو یانانەی كە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات و كۆنتی دەیەوێت بەهۆی تۆنالیەوە پیرلۆیەكی نوێ بهێنێتە ریزەكانی یانەكەی

هه‌واڵی گرنگ