ئەستێرەكانی بایرن زۆر بێ منەتن بەرامبەر بارسێلۆنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەستێرەكانی بایرن زۆر بێ منەتن بەرامبەر بارسێلۆنا

لەكاتێكدا هەوادارانی تۆپی پێ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی یاری لووتكەی ڕۆژی هەینی دەكەن نێوان بارسێلۆنا و بایەڕن میونشنی ئەڵمانی، ئەستێرەكانی یانە كەتەلۆنییەكە بەهۆی كارێكی یاریزانانی بایەڕن تووڕەیی خۆیان دەبڕی.
بەگوێرەی بەرنامەی ئیل چێرنجیتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا مێسی و ئەستێرەكانی دیكەی بارسێلۆنا بە لێدوانەكانی یاریزانانی بایەڕن میونشن و ڕێزنەگرتنی بارسێلۆنا و مێژووی یانەكە زۆر دڵ تەنگ و تووڕەن، هۆكارەكەش ئەوەیە كە ئەستێرەكانی بایەڕن لە چاوپێكەوتنەكانییان لەگەڵ میدیاكان زۆر بە متمانەیەكی كوێرانە باس لە بردنەوەیەكی گەورە دەكەن و هیچ ڕێزێك بۆ بارسێلۆنا پیشان نادەن و خۆیان پێ پالێوراوی سەرەكییە بۆ بردنەوە لە بارسێلۆنا و بردنەوەی جامەكەش، بەگوێرەی بەرنامەكە ئەستێرەكانی یانەی باڤاری پێیان وایە ئەوان وەك پاڵەوانی خول و جامی ئەڵمانیا دەتوانن لە بارسێلۆنا ببنەوە كە ئەم وەرزە بەدەستی بەتاڵ هاتوەتە دەرەوە.
جێی ئاماژە پێكردنە، یاری قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ ڕۆژی هەینی لە پورتوگال ئەنجام دەدرێت و لە بەهێزترین یارییەكانیش بایەڕن و بارسێلۆنا بەیەك دەگەن.

هه‌واڵی گرنگ