ڕاهێنەرەكەی پاریس بەناچاری پلانی یاریكردنی دەگۆڕێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕاهێنەرەكەی پاریس بەناچاری پلانی یاریكردنی دەگۆڕێ

ئامادەنەبوونى هەندێک لە هێرشبەرەکانى ڕاهێنەرى پاریس سان جێرمان پلانى تیپەکەى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ئەتلانتا دەگۆڕێت.
ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، توخێلى ڕاهێنەرى پاریس سان جێرمان ناچارە ئەو پلانەى کە لەسەرى ڕاهاتووە لە چوار سێ سێوە بۆ چوار چوار دوو بگۆڕێت بۆ قەرەبووکردنەوەى ئامادەنەبوانى هێڵى هێرشبردنى یانەکەى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ئەتلانتا، کە سبەینێ لە چارەکى کۆتایى چامپیۆنز لیگدا ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، بەهۆى پێکانى مباپى و ڕاگیرانى دى ماریا، توخێل وەک یارى درووستکەر یارى بە نیمار دەکات، لە پشت ئیکاردى و سارابیاوە و مباپیش لەسەر کورسى یەدەگ دەبێت.
ڕۆژنامەى لۆ پاریسیانیش پێیوایە یانە پاریسیەکە بە پلانى چوار سێ یەک دوو یارى دەکات و توخێلى ڕاهێنەر دەیەوێت شوێنى ڤیراتى پڕبکاتەوە و زیاتریش ئارەزوو دەکات یارى بە هێرێرا بکات لە چاو پاریدیسدا.

هه‌واڵی گرنگ