ڤیاڕیاڵ لەماوەی یەك كاتژمێردا دوەم یاریزانی ڤاڵێنسیای گواستەوە ڕیزەكانی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیاڕیاڵ لەماوەی یەك كاتژمێردا دوەم یاریزانی ڤاڵێنسیای گواستەوە ڕیزەكانی

یانەی ڤیاریالی ئیسپانی لە ماوەی یەک کاتژمێردا، دووەم یاریزانی یانەی ڤالێنسیای گواستەوە ریزەکانی، دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ دانی پارێخۆی کاپتنی ئەو یانەیە واژۆکرد.
ڤیاریال لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رێککەوتنی لەگەڵ دانی پارێخۆ راگەیاند، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار وەرزی داهاتوو بەدرێسی زەردی یانەکەوە یاریی بکات و بەفەرمیش یاریزانەکە بە درێسی یانەکەوە دەرکەوت.
ڤیاریال لەسەر داوای ئونای ئیمری، راهێنەری نوێی یانەکە گرێبەستی لەگەڵ پارێخۆ واژۆکرد، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە یۆرۆپالیگ و لالیگادا هاوکاری یانەکە بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.
گرێبەستکردن لەگەڵ پارێخۆ لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ڤیاریال گرێبەستی لەگەڵ فرانسیس کۆکولین، یاریزانی فەرەنسی و یانەی ڤالێنسیا واژۆکرد و ئەو یاریزانەشی گواستەوە ریزەکانی.
دانی پارێخۆ مونیۆز لە 16-4-1989 لە دایکبووە، یەکێک لە یاریزانە دیار و کاریگەرەکانی لالیگا بووە، ماوەی 9 ساڵە لە یانەی ڤالێنسیا یارییدەکات، لە 383 یارییدا 63 گۆڵی تۆمارکردووە و 62 ئاسیستی هەبووە، جگە لەو یانەیەش بۆ یانەکانی خیتافی، ریال مەدرید و کوینز پارک رێنجەرز یارییکردووە.

هه‌واڵی گرنگ