ئەستێرە لاوەكەی بریشیا ماڵئاوایی لەیانەكەی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەستێرە لاوەكەی بریشیا ماڵئاوایی لەیانەكەی كرد

ساندرۆ تۆنالی، ئەستێرەی گەنجی یانەی بێریشیای ئیتالی ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد و هەنگاوەکانی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی نوێ دەستپێکردووە.
میدیای ئیتالیا بڵاویکردەوە، تۆنالی ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی و یانەکەی کردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەرمیلان بکات، کە پێشتر رێککەوتنی لەگەڵ یانەکە کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە جۆزێپی میازا یاریی بکات.
ئینتەرمیلان ماوەیەکی زۆرە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، چەند رۆژێک لەمەوبەر یانەی بێریشیا دەستەوارەیەکی یانەی میلانی بە 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە رەتکردەوە.
بێریشیا بۆ خولی پلە دووی ئیتالیا دابەزی، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی یاریزانەکە بڕیاری رۆیشتن لەو یانەیە بدات، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکە پێشکێشیکرد.
جگە لە ئینتەرمیلان و میلان، هەردوو یانەی یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمانیش رکابەری لەسەر گواستنەوەی گەنجە ئیتالییەکە دەکەن، هەرچەند تاوەکو ئێستا بەفەرمی وێستگەی داهاتووی دیارنییە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە یاریزانەکە بەرامبەر مووچەیەکی 3.5 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی 5 ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەرمیلان دەکات

هه‌واڵی گرنگ