یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی پلان بۆ وەرزی داهاتوو دادەڕێژێت، لەسەر داوای ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەکەش هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەدات.
میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، یانەی یوڤێنتوس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەلیکساندەر لاکازێت، ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەی یوڤێنتوس بکات، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یانەکەی زیاتر بەهێزبکات.
چاوەڕواندەکرێت یانەی ئارسیناڵ دەستبەرداری لاکازێت ببێت، دوای ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە پیێر ئوبامیانگ چڕکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کارگێری یانەی یوڤێنتوس ئامادەیە هەریەکە لە گۆنزالۆ هیگواین، دۆگلاس کۆستا و کریستیان رۆمێرۆ بخاتە بەردەم یانەی ئارسیناڵ، بۆ ئەوەی ئەلیکساندەر لاکازێت بدەنە یانەکە
هیگواین لە یوڤێنتوس پارەیەکی زۆر وەردەگرێت بۆیە ئارسیناڵ ناتوانێت ئەو یاریزانە بەو مووچەیەوە بباتە یانەکەی، بەڵام دۆگلاس کۆستا بۆ یانەکە گرێبەستێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی هاوکاری هێڵی پێشەوەی یانەکە بکات.
کریستیان رۆمێرۆ نزیکترین یاریزانە کە یوڤێنتوس گۆڕینی پێدەکات، بەتایبەت کە ئارسیناڵ لە هێڵی بەرگری کێشەی هەیە دەیەوێت ئەو هێڵەی بەهێزبکات.
یانەی ئارسیناڵ بیر لە فرۆشتنی چەند یاریزانێک دەکاتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستی نوێ واژۆبکات، لەوانەش میتلاند نێلز، مەسعود ئۆزێل، ماتیۆ گیندوزی، سۆکراتیس، هێنریک مێختاریان، کۆلاسیناک و لوکاس تۆرێرا.