ئەم كەسانە بە وریاییەوە سماق بخۆن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم كەسانە بە وریاییەوە سماق بخۆن

 

 

هەر چەندە سماق ڕووەكێكی ژەهراویە (ئەگەر زۆر بەكاربهێنرێت)، بەڵام دیارییەكی خوایە بە ئێمەی داوە كە یەكێكە لە باشترین جۆرەكان.

سماق رووەكێكە لەناوچەی بەرزاییەكان دەڕوێت یەكێكە لە گیادەرمانە بەهێزەكان وەك دەرمانخانەیەك تەماشا دەكرێت لەلایەن پسپۆرانی گیادەرمان سوودێكی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی C و پرۆتین و ئاسن و پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفۆر، ڕۆژانە كوپێك ئاو تەنها كەوچكێك سماقی تێ بكەو بیخۆرەوە.

سوودەكانی :

1. یەكێكە لە بەسوودترین گیادەرمانەكان كە بتوانی سوودی لێ وەربگیرێ بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و خۆ پاراستن لە چەندان نەخۆشی وەك شێرپەنجە. 

2. یەكێكە لە گیادەرمانەكان كە پێكهاتەیەكی بەهێزی دژە ئۆكسانی تێدایە بۆیە دەتوانین سوودێكی زۆری لێ وەربگرین بۆ دژایەتی كردنی چەندین نەخۆشی. 

3. یەكێكە لە باشترین دژە بەكتریاو ڤایرۆس و كەڕوو زۆر بەخێرایی لەناویان دەبات. 

4. بۆ كەمكردنەوەی ئارەقە كردن بەسوودە پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت لەكاتی هەوكردن. 

5. گەدەو ڕێخۆڵە پاك دەكاتەوە بەتایبەتی لەكاتی هەوكردن و سكچوون و ژەهراوی بوون. 

6. لە ڕشانەوە دەتپارێزێت بەتایبەتی لەكاتی گەشت كردن بۆیە پێش گەشت كردن یەك پەرداخ ئاوی سماق بخۆرەوە. 

7. چەوری باش (HDL) زیاد دەكات و چەوری خراپ (LDL) كەم دەكاتەوە بۆیە پاراستنی دڵ زۆر بەسوودەو لێدانی دڵ ڕێكدەخات. 

8. بە سوودە بۆ نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم، هەروەها چارەسەرێكی باشە بۆ هاوسەنگ كردنی ئاستی شەكر لە خوێندا.

9. ئەگەر غەرغەرەی پێ بكەین بۆ ژان و هەوكردنی ددان و گەرو لەوزەتێن قورگ و بۆری هەناسە پاك دەكاتەوە. 

10. ئارەزووی خواردن زیاد دەكات. 

11. ڕێژەی رۆماتیزم كەمدەكاتەوەو ژان و ئازاری كەمدەكاتەوە. 

12. پاككەرەوەی ژەهرە بە تایبەتی لە خوێن. 

13. باشترین چارەسەرە بۆ سەرما بوون. 

14. یارمەتی خێرا میز كردن دەدات، میزەڵدان لە هەوكردن دەپارێزێت. 

15. كرداری هەرس كردن ئاسان و خێرا دەكات بۆیە لەگەڵ كەباب و مریشك و ماسی هەموو خواردنەكان سماق بخۆ. 

16. لە توشبوون لە ژەهراوی بوون بەهۆی زۆر خواردن یان خواردنی ماوە بەسەرچوو ڕزگارمان دەكات. 

17. لە كۆندا گەڵای سماقیان كوڵاندوەو بۆ رەشكردنی قژ بەكاریان هێناوە ئێستا لەگەڵ خەنە تێكەڵ دەكرێت بۆ ڕەشكردنەوەی پرچ. 

تێبینی ...

1. خواردنی سماقی تازەو تەر تووشی ژەهراوی بوونتان دەكات، بۆیە دەبێت بە وشكی بەكاری بهێنرێ. 

2. نابێت زۆر بەكار بهێنرێ، چونكە ژەهراوی دەبێت واباشە یەك كەوچكی چێشت بە دنك و یەك كەوچكی زەڵاتە بە هاڕاوەیی بەكار بێت. 

3. كاتێ لە زەڵاتە تێ بكرێت پێویست بە خوێ ناكات. 

4. بۆ ئەوانەشی فشاری خوێنیان هەیە واباشە بە دنك بەكاربهێنن نەیهاڕن. 

5. ئەوانەی ترشەڵۆكیا هەیە دەتوانن دوای نان خواردن بەكاریبهێنن بەتایبەتی كە كێشەی هەرسكردنیان هەبێت. 

6. لەكاتی قەبزی باش نیە، چونكە قەبزت دەكات.

(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆڕ لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان)

هه‌واڵی گرنگ